بەسەرپەرشتیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی فراوان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای جێبەجێكردن بەڕێوەچوو
به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی بیرۆكه‌ی پێشنیازه یاسای هه‌مواری یاسای جێبه‌جێكردن ژماره (٤٠) ساڵی ١٩٨٠، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/١١ به‌سه‌رپه‌رشتی د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی شیلان عارف حەمە بریكاری وه‌زاره‌تی داد، دادوەران، داواكاری گشتی، ڕاوێژكاران، جێبەجێكارانی دادی، شارەزایان و پسپۆرانی ئەكادیمی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاساكە به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی مادده و وبڕگه‌كانی ناو ڕه‌شنووسه‌كه كرا و بەشداربووان بیروبۆچوون و تێڕوانینه‌كانی خۆیان به وردی خسته ڕوو. د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:" یاسای جێبه‌جێكردن ژماره ٤٠ی ساڵی ١٩٨٠ به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی گرنگه، په‌یوه‌ندی به جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دادگا و مافی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، وه‌ك یاسایه‌كی بایه‌خدار و په‌یوه‌ندیدار به مافه كه‌سیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێویسته به باشترین شێوه له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له ڕاوێژدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یەكی گونجاو هه‌موار بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی ئه‌م سه‌رده‌مه بگونجێت و پێویستیی ئێستای دادگاكان پڕ بكاته‌وه له ڕووی یاسایی و جێبه‌جێكردنه‌وه".