كۆمه‌كی دارایی د. ڕێواز فائق گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شارى سلێمانی
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٨/٧، د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی تایبه‌تیی خۆیه‌وه، كۆمه‌كی دارایی گەیاندە نەخۆشخانەى هیوا لە شاری سلێمانی.
له دیدارێكیشدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی نه‌خۆشخانه‌كه، نوێنه‌رانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بەڵێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه به‌وه‌ى كه هاوكار و پشتیوانیان ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌ویش به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای سه‌ندوقی شێرپه‌نجه به‌شێوازێك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سه‌رده‌می ئێستادا، كه بێگومان ئه‌مه‌ش بە هاوكاریی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، چالاكوانان و كەسانی پسپۆڕ و دڵسۆز و كۆمەكبەخش.