لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى گفتوگۆی کۆتایی لەسەر ڕاپۆرتی گشتی دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆی کۆتایی لەسەر ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی گشتی، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممه ٢٠٢٢/٨/٢٣، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو ڕاپۆرتە گشتییەی کە بەدواداچوون بوو بۆ ئەو یاداشتانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە ئاراستەی لێژنەی دارایی کرابوون، تاووتوێ کرا و کۆتا گۆڕانگارییە پێویستەکان ئەنجامدران، بۆئەوەی ڕاپۆرتێکی گشتگیری تێروتەسەل بێت و بەدواداچوونی هه‌ر ١٢ یاداشتەکه لەخۆ بگرێت، تاوەکو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و بەئامادەبوونی وەزیری پەیوەندیدار گفتوگۆ بکرێن.