لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی گشتگیر له‌سه‌ر ڕه‌وشی چاكسازییەكان ئاماده ده‌كات
بەمەبەستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیر له‌سه‌ر ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان و تاووتوێكردنی یاسای كار و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٢، لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپه‌رشتیی ڕۆمیۆ هەكاری، سه‌رۆكی لێژنه و ئامادەبوونى جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕِیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، خوێندنه‌وه بۆ ئەو نووسراو و سكاڵایانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوون و وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
پاشان باس له سەردانه مه‌یدانییه‌كانی لێژنەكە بۆ چاكسازییەكانی پارێزگاكان كرا و بڕیار درا ڕاپۆرتێكی گشتگیر له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى ئه‌و سه‌ردانانه ئاماده بكرێت و لەژێر ڕۆشنایی ئه‌و دەرئەنجامه‌ش بەرنامە و كاتی سەردانیكردنی لێژنەكە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری و داواكاریی گشتی دیاری كرا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنە بڕیاری دا بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێم بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفته‌كانی ناو چاكسازییەكان.
لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر یاسای كار و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرا، كە بڕیارە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی وێركشۆپێك له‌وباره‌یه‌وه ئەنجام بدرێت،
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان كرا و بڕیاره لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستەكە میوانداریی لێژنەكە بكات.