Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروباری شەهیدان لەگەڵ چەند تاقانەیەكی ئەنفال كۆبووەوه‌

بەمەبەستی له‌ نزیكه‌وه‌ گوێگرتن لە داواكارییه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی ناسنامەی تاقانەی ئەنفال، پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٣، سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژیان تاهیر، جێگری سەرۆكی لێژنەكه‌، پێشوازیی لە ژمارەیەك له‌ تاقانەی ئەنفال كرد.
لە كۆبوونەوەیه‌كدا، گفتوگۆ لەسەر پێناسەی تاقانەی ئەنفال و داواكاری و كێشە و گرفتەكانیان كرا.
پاشان داوا لە تاقانەكانی ئەنفال كرا هەرچی تێبینی و پێشنیازێكییان لەسەر یاسای ماف و ئیمتیازاتی شەهیدان و ئەنفالكراوان هه‌یه‌، پێشكەشی لێژنەكەى بكەن له‌پێناو دەوڵەمەندكردنی زیاتری یاساكە، به‌جۆرێك كه‌ لە بەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراواندا بێت.