لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری سەردانی دهۆك و پێنجوێن دەكات
بهمهبهستی تاووتوێكردنی چهند پرسێكی گرنگی پهیوهست به كارى لێژنهكه، ڕۆژی سێشهممه ٢٠٢٢/٨/١٦، لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عەبدولسهتار مەجید، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكاران لێژنەكە كۆبووەوه.
لە كۆبوونەوەكهدا تاووتوێی هەندێ لە كارەكانی سێكتەری كشتوكاڵی له پارێزگای دهۆك كرا و لێژنە بڕیاری دا لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانی ئەو پارێزگایە بكات و لە نزیكەوە ئاگاداری كارەكان بێت و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بهدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی سنوورهكه بكات بهمهبهستی چارەسەركردنیان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا داواكاری و ڕەوشی كەرتی كشتوكاڵ لە شارۆچكەی پێنجوێن تاووتوێ كرا و بڕیار درا لێژنهكه سەردانی ئەو شارۆچكەیە بكات و لە نزیكەوە ئاگاداری ساغبوونەوەی بەرهەمەكانی جووتیاران بێت و ئەو كێشە و گرفتانەی هەیانە چارەسەری بكەن.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، تاووتوێی ئەو نووسراوانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، بەشێكیان كە پێویست بوون وەڵام درانەوە و بەشێكی تریش ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران.