لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمى دوو پێشنیازەیاسا ئامادە ده‌كات
![](/media/12720/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133056430450000000)
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی له‌باره‌ى ڕاپۆرتی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافره‌ت، سه‌باره‌ت بە (پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەریمى كوردستان-عیراق) و ڕاپۆرتی هەردوو لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و لێژنه‌ی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، تایبەت بە پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەریمى كوردستا-عیراق)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٢، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی هەردوو پێشنیازه‌یاساكه بەوردی تاووتوێ كران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌بارەیانه‌وه و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و وەک یاسا لە داهاتوودا کاریان پێبکرێت.