پەیامی لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان-دا
ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر یادی تاوانی ئەنفالی بادیناندا تێدەپەڕێت، ڕژێمی به‌عس له ساڵی ١٩٨٨ له هه‌ىشت قۆناغی جیاجیادا ئۆپه‌راسیۆنی نامرۆڤانه‌ى ئه‌نفالی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پاند، له سه‌ره‌تاوه له دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستیپێكرد، ئینجا بۆ گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و ده‌شتی كۆیه، پاشان به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆشناوه‌تی و ڕه‌واندز.
دواقۆناغی ئه‌نفال له بادیناندا ڕوویدا، وه‌كو سه‌رتاپای ناوچه‌كانی تری كوردستان ته‌واوى گونده‌كان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و سووتێنران، ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك له‌ناوبران له پیر و په‌ككه‌وته و ژن و پیاو و منداڵ.
كه‌یسی ئه‌نفال یه‌كێك بوو له كه‌یسه دیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، له شه‌ست دانیشتن‌دا تۆمه‌تبارانی ئه‌و تاوانه‌ى دادگایی كرد، له ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٧، دادگا جگه له‌وه‌ى كه تاوانی ئه‌نفالی به‌جینۆساید ناساند، شه‌ش گه‌وره تاوانبارى ئه‌و كه‌یسه سزای یاسایی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، كه سزای له سێداره‌دان بوو به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سوڵتان هاشم، حوسێن ڕه‌شید)، هه‌روه‌ها سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له (فه‌رحان ئه‌لجبوورى، صابر ئه‌لدورى) ده‌ركرد، (تاهیر ئه‌لعانی)یش بێ‌تاوان ده‌رچوو.
پاش به جینۆسایدناساندنی تاوانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، ڕۆژی ١٤ی نیسانی ٢٠٠٨، هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به بڕیارێك تاوانی ئه‌نفالیان به جینۆساید ناساند.
به‌داخه‌وه دوای ٣٤ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه و دوای به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارانیش، هێشتا كه‌سوكارى پاشماوه‌ی ئه‌نفال بێبه‌ش كراون له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و تاوانه كه زه‌مانه‌تێك دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان جارێكی تر ڕووبه‌ڕووی تاوانی له‌وجۆره نه‌كرێته‌وه، به‌داخه‌وه تائێستا فه‌رامۆش كراوه.
لێرەوە سەرى ڕێز و نەوازش بۆ قوربانییانى ئەو تاوانە و گشت تاوانەکانى دیکەى بەعس کە دژ بە گەلەکەمان ئەنجام دراون دادەنوێنێن.
دروود بۆ ڕۆحی پاكی شه‌هیدان..
نه‌فره‌ت له بكه‌ران و ئه‌نجامده‌رانی تاوانی ئه‌نفال..
لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسى
له په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٨/٢٥