Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن هەورامی لەیادی دامەزراندنی پارتیی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتیی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

گەرمترین پیرۆزبایی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، پارتیی سۆسیال دیموکراتی کوردستان-تان لێ دەکەم، هیوای بەردەوامیتان لە خەبات و خزمەتی زیاتری دۆزە ڕەواکەمان بۆ دەخوازم.

یادکردنەوەی ساڵوەگەڕی پارتەکەتان لە کاتێکدایە، کە لە هەموو قۆناغێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و تەبایی و یەک هەڵوێستی هەیە، بۆ چەسپاندنی زیاتری مافەکانی خەڵک، و پارتیی سۆسیالیش یەکێکە لە پارتە کاریگەر و بە ئەزموونەکانی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتەكه‌تان ده‌كه‌م، و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

د. هێمن هەورامی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

۲۰۲۲/۸/۸