سهرۆكی پهرلهمان پیرۆزبایی له پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دهكات
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان..
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی..
بەبۆنەی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارته تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوامدابن لە كاری حزبی و سیاسیدا لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕەواكانی میللەتەكەمان.
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی پڕشنگدارە لە خەبات و تێكۆشان دژ بە دیكتاتۆریەت و دوژمنانی گەلەكەمان، ھیواخوازین ھەمیشە لەسەر ئەو ڕێباز و پرەنسیپە دیموكراتییانەدا پێشەنگی بكات كە لەسەری دامەزراوە.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەكەم، ھەردەم لە بەرەوپێشەوەچوون و گەشەكردنی بەردەوامدابن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/٨/٨