سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازیی له كۆنسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٢٣، د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له هاكان كاراجای كونسوڵی گشتیی كۆمارى توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردبوو.
له‌دیدارێكدا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەردەوامبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تووندوتۆڵ و هاوئاهه‌نگییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى توركیا له بواری ئابووری و سیاسی، هاكان كاراجای كونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا، به بایه‌خه‌وه باسی لە ئەزموون وقۆناغی كاركردنی خۆی كرد له هه‌رێمی كوردستان و خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ فه‌رهه‌نگی فرەکەلتوور و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هه‌رێمی كوردستان و سوپاسگوزاری خۆی بۆ ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریی سەرۆکی پەرلەمان دەربڕی.
لای خۆیه‌وه، د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆڵی هاكان كاراجای لە پتەوکردن و بەردەوامبوونی پەیوەندینێوان هەردوولا بەرزنرخاند، و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی كه له‌ئاینده‌دا پێی ده‌سپێردرێت.