به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌ڕێوه‌چوو
![](/media/12661/photo_2022-08-09_13-20-53.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133045142490000000)
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی نوسینی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای به‌رێوه‌به‌ردنی ئه‌وقاف ژماره-(٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٩، به سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبای ئاینی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای به‌رێوه‌به‌ردنی ئه‌وقاف ژماره(٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان كرا‌و تێیدا ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و مادده و بڕگانه خسته ڕوو كه پێوستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه به له‌به‌رچاوگرتنی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان.
د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌م پڕۆژه یاسایه ڕه‌هه‌ندی یاسایی و شه‌رعی هه‌یه، و پێویستی به كاتی زیاتره بۆ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لیژنه‌ی باڵای فه‌توا، یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، ئومێده‌وارین دوایین ڕه‌شنووس به شێوه‌یه‌ك بێت كه هه‌مووان له‌سه‌ری كۆك و هاوڕا بن".