د. ڕێواز فائق پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/١٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی كرد.
له دیدارێكدا، سه‌ره‌تا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕوونكرده‌وه كه بۆ گه‌یاندنی یاداشتێكی مامۆستایانی ئاینیه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامه‌كانی خوێندن لاببرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكیان خسته به‌رده‌ست سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه واژۆى (٣٨٩٠) مامۆستاى زانكۆ و مامۆستای وانه‌ى زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ره، و تێیدا داوایان كردووه پێگه‌ی ئاینی ئیسلام و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا وەك پێشووتر بمێنێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى نه‌كرێت.
له به‌رامبه‌ردا د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ داواكه‌یان، ڕایگه‌یاند: " پەرلەمانی کوردستان رێز لە بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەگرێت چونکە ئاینی زۆرینەی خەڵکە".
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دڵنیای کردنەوە کە لێژنەکانی پەرلەمان پەرۆشن بۆ ئەو بابەتە، و ڕاپۆرتی لێژنەی پەروەردە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێك دادەڕێژرێت کە جێگەی ڕەزامەندی خەڵکی کوردستان بێت، چونکە لە بنەڕەتدا خواستێك يان نیەتێکی پێچەوانەی ئەمە لای هیچ لایەك بەدینەکراوە.