شاندێكی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار سه‌ردانی ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كات
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٩، شاندێكی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامیه‌تیی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
سەرەتا شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن شێخ جه‌لال، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیى لێ‌کرا و پاشان لە دوو کۆبوونەوەی جیادا بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانیی کەلار و کفری و خانەقین و سەرۆکی شارەوانی ناحیەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، چه‌ندین پرسی گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌وانه پرسی زێدەڕۆیی کردنەسەر زەوی و موڵکی گشتی، خزمەتگوزاریی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و چارەسەرییه‌كان، پِرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، چارەسەری کێشەی زەویی زیندانییە سیاسییەکان و قوربانییانی ئەنفال، ئاودێری و پاراستنی سەوزایی شارەکان، کێشەی ئیفرازی زەوی و قەرەبووکردنەوەی خاوەن موڵکەکان، ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکان، هه‌روه‌ها کێشە و کرفتەکانی بانەوانی و ڕسومات.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، لەگه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ده‌وروبه‌رى ئیدارەی گەرمیان و ئاوی کەلار و کفری و خانەقین و بەڕێوەبەرانی گواستنەوە و گەیاندن، شوێنەواری گەرمیان کۆبووەوە و سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، پرسی گواستنەوە و گەیاندن و شوێنەوار لە سنووره‌كه گفتوگۆیان کرد.