سكرتێرى پهرلهمان پهیامێكی پیرۆزبایى ئاراستهی پارتی دیموكراتی كوردستان دهكات
ڕێزدار/ سەرۆک مسعود بارزانی..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی (٧٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تێکڕای کادیر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی پێکهاتەکان بووە و قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان بووە لەهەر هەرەشە و هێرش و مەترسییەک بۆ سەر ژیانیان، ڕۆڵ و کاریگەریی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاراستنی کوردستان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکان و سەروەریی نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بەدرێژایی مێژووی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین.
پارتی دیموکرات بونیادنەر و هێزی پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستانە و بەهێزترین ڕۆڵی هەبووە لە بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتیی دۆزی گەلی کوردستان، بۆیە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە خەباتی سیاسی و تێکۆشانتان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکان و بەدیهێنانی ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان بۆ دەخوازین.
هیوادارین ئەو یادە هاندەری یەکڕیزی و تەبایی سیاسی و ھەوێنی زیاتری یەكگوتاریی سیاسی و هاوپەیمانيی ڕاستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەکەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتنتانە.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢٢