Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٢/٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی گشتیی توركیا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا.
پاشان دواین پێشهاته‌ سیاسی، ئه‌منی، ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وڵاتی توركیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرایه‌وه‌ .