د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٢/٢١، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان کرد.
له دیدارێكدا، باس له دواین پێشهاته سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن كرا.
لای خۆیه‌وه فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بایه‌خه‌وه باسی له کۆنفڕانسی دووەمی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی كرد كه دوێنێ له ئوردن به‌ڕێوه‌چوو، به كۆنفڕانسێكی گرنگ و پێویستى زانی بۆ پاراستنی سەروەریی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، گرنگی و په‌ره‌پێدانی پەیوەندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی ئوردن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ته‌ئكیدی لێکرایه‌وە.