Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی له‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٢/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری گشتیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، پیرۆزبایی یادی (٣٧) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانی له‌ سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و كادیران و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواستن له‌ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نیدا.