Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ى سێیه‌م لە پارتی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كات

بەمەبەستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ى سێیه‌می پارته‌كه‌یان، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۲۰۲۲/١٢/١٥، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بارەگای گشتیی پارتی پارتی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانن كرد و له‌لایه‌ن باپیر كامه‌لا، سكرتێری هه‌ڵبژێردراوه‌ى پارته‌كه‌ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.
لەمیانه‌ی سەردانەکەیدا، د. هێمن هەورامی، پیرۆزبایی خۆی گەیانده‌ سكرتێری پارتى ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و و سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كه‌ و ئەندام و لایەنگرانیان، به‌بۆنه‌ی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ى سێیه‌می پارته‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌یان و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستن لە خەباتی سیاسی و مەدەنیی خۆیاندا.