به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه
د. هێمن هەورامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستانى كرد
بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی یادی (٧٠) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەممە ۲۰۲۲/١٢/١١، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سكرتاریه‌تی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستانی کرد و لەلایەن د. ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتان و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت، پێشوازیى لێ‌کرا.
لەسەردانەکەیدا، د. هێمن هەورامی، پیرۆزبایی (٧٠)هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستانى له سكرتێر و ستافی مەکتەبی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی یەکێتییەکە كرد، هاوکات ڕۆڵ و پێگەی ئافره‌تانی كوردستانى لە قۆناغەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و خزمەتکردن به ئافره‌تان و خانمان به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواستن له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافى زیاتر بۆ ئافره‌تانی كوردستان و خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به ڕه‌وشی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ك پشتیوانیی خۆیشی بۆ یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ربڕی لە خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیانهیان له‌پێناو داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییه‌كانی ئافرەتان و بەهێزکردنی زیاتری بنەماکانی کلتووری یەکسانی بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەردەمیانەى پێشكه‌وتنخواز.
لەلایەن خۆیانەوە سكرتێر و ستافی مەکتەبی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی یەکێتییەکە، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه و به‌شداریكردنه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە بۆنەی ساڵیادی دامەزرادنی یەکێتییەکەیاندا، به‌ڵێنیاندا كه هەموو توانایه‌كی خۆیان بخەنەگەڕ لە خزمەتکردنی زیاتر به ڕه‌وشی ئافره‌تان.