Skip to the content
Menu

د. ڕێواز فائق په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاراسته‌ی ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا كرد

به‌ڕێز.. هه‌ڤاڵ كاك ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، بڕیارده‌رى ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان..
زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌ڤاڵ ڕه‌مزى عه‌بدوڵا-مان پێگه‌یشت، هه‌ڤاڵ ڕٍه‌مزی یه‌كێك بوو له‌ كادیره‌ زیره‌ك و شاره‌زاكانی كاری ڕێكخراوه‌یی و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ و تێكۆشه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان. كۆچكردنی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ و هه‌موومانی نیگه‌ران و خه‌مبار كرد.
داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ ئارامی و سه‌بووری به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و خوالێخۆشبووش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله و انا الیه‌ راجعون"
د. رێواز فائق حسێن
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان