د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١٢/١٣، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڤێڵ ڤارجۆلا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جەختی كردەوە كە بژاردەی دیالۆگی نیشتمانی كلیلی چارەسەری تێكڕای ئاڵۆزییە سیاسییەكانە و گەشبینیی خۆیشی دەربڕی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و بەرەوپێشەوەچوونی ھەنگاوەكان، ھاوكات پرسی مافەكانی مرۆڤ، ئازادییە گشتییەكان و ئازادیی ڕۆژنامەگەری، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
لای خۆیەوە ڤێڵ ڤارجۆلا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق، سوپاسگوزاریی خۆی بۆ دیدارەكە ڕاگەیاند و سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیشی كرد بۆ پێشوازیلێكردنیان و ئاڵوگۆڕیی بیروڕا بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه باسكران.