Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی یۆنان له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٢/١١، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ گۆرگیۆس ئه‌له‌مانۆس، باڵیۆزی یۆنان له‌ عێراق كرد.
له‌ دیدارێكدا، كه‌ ستاڤۆرس كیریمیس، كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، باسی چه‌ند پرسێكی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كورستان به‌ گشتی كرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆستی كورد و یۆنان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگی گفتوگۆكان بوون.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی ڕایه‌ڵه‌ كلتوورییه‌ هاوبه‌شه‌كان، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوانیان كرده‌وه‌.