Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٩، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یاندا، دواتر باسی گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌ فه‌رهه‌نگی و مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست و دراوسێ كرا.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، د. ڕێواز فائق، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراون له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكال و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها هاندان و پشتیوانیكردنی زیاتری كارساز و وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ فراوانكردنی پڕۆژه‌كانیان.
لای خۆیه‌وه‌ مه‌ولود یاكوت، كونسولی گشتیی توركیا، سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ پێشوازیلێكردنیان و هیوای خواست له‌ ئاینده‌دا بتوانن په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بده‌ن.