د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەشداری لە مەراسیمی ھێنانەوەی تەرمی فەرماندەی كۆماندۆی كوردستان، ئاكام عومەر كرد
ئەمڕۆ شەممە٢٠١٧/١٢/١٧ د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێكی شایستە و شكۆداردا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی، حزبی و سەربازی، بەشداری لە مەراسیمی ھێنانەوەی تەرمی فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان "ئاكام عومەر" دا كرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر گوڵزاری پڕ شكۆی تەرمەكەیان دانا.
فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ یەكێك بوو لە قارەمانە ھەرە ئازاو بوێرەكانی كوردستان، بەداخەوە كە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکێكی سەربازیدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا گیانی سپارد و چووە ڕیزی نەمرانەوە. شەھید بوونی فەرماندە ئاكام عومەر خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ كوردستان، بە ئاسانی جێگای پڕ نابێتەوە.