Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ پێشوازی له‌ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌رده‌ن ده‌كات

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٢/١٣، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتی د. گه‌لاوێژ عوبێد، بڕیارده‌ری لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی گوڵستان باقی، ئه‌ندامی لێژنه‌كه‌ و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، پێشوازیی له‌ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌رده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د. ظافر الصرایره‌، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی متمانه‌به‌خشینی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا و دڵنیایی جۆری و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیارده‌ری لێژنه‌ی په‌روه‌ده‌، كورته‌باسێكی ده‌رباره‌ی كاری په‌رله‌مانی و كاری لێژنه‌كه‌یان بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌رده‌ن له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و هەماهەنگیی نێوان زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ردن لەسه‌ر ئاستی به‌کالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌.
لای خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان سوپاسی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان كرد بۆ ئه‌م میوانداری و پێشوازیلێكردنه‌.