لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیار ئاماده ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیار، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٢/٧، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، ، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چوار پێشنیازه‌یاسا و یه‌ك پێشنیازه‌بڕیار خرانه‌به‌ر گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه. پێشنیازه بڕیاره‌كه تایبه‌تبوو به خاكسپاردنی شه‌هید له هه‌رێم.
هه‌روه‌ك له كۆی چوار پێشنیازه‌یاساكه‌ش، سێ پێشنیازه یاسا تایبه‌تن به بواری ئه‌كادیمی و زانستی له هه‌رێم و بریتیبوون له پێشنیازه‌یاساكانی (ناوه‌ندی وه‌رگێڕانی سه‌رچاوه زانستییه‌كان، زانستی ئه‌كادیمیای زانستی سریانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گزیی زانستی)، چواره‌م پێشنیازه‌یاساش تایبه‌ت بوو به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له هه‌رێمی كوردستاندا.
دوای وه‌رگرتنی ڕای ئه‌ندامانی لێژنه و تاووتوێكردنی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌یاسا و بڕیاره‌كان، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كانی و ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به جیا بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی حوكم و مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مان.