لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كاروبارى كارگێڕی و خۆیه‌تی و كاروباری دارایی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی په‌رله‌مانى کوردستان و پرسی میلاکات و تاووتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بەکاری لێژنەکە و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چه‌ند پرسێكی کارگێڕیی دیوانی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٠٢٢/١٢/١٣، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی چیا حه‌مید شه‌ریف، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانى لێژنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سەرسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سه‌رۆكی دیوان، لە هۆڵی لێژنە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى كارگێڕی و خۆیه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ کرا لەسەر بودجە و میلاکاتی پەرلەمانی کوردستان و شێوازی خەرجکردن و بڕی بودجەی تەرخانکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە بە ڕاپۆرتێک لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوان و کارگێڕیی پەرلەمان ئاراستەی لێژنەكه کرابوو به‌مه‌به‌ستی دەوڵەمەندکردنی زیاتری ڕاپۆرتەکە و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لەمبارەیەوە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر لەنێوان لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا و دیوانی پەرلەمان كرده‌وه بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی زیاتری بابەتە کارگێڕی و داراییەکانی پەرلەمانی کوردستان.