پەیامی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕۆژی جیھانیی مافەكانی مرۆڤ
![](/media/13828/kurdistan_parliament_drewaz-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133151328590000000)
١٠ی دیسێمبه‌ر، ڕۆژی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، له ڕۆژژمێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا یه‌كێكه له‌و بۆنه جیهانییانه‌ی كه به گرنگییه‌كی زۆره‌وه جه‌خت له بنه‌ما و پره‌نسیپه باڵاكانی ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ كراوه‌ته‌وه، ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌تێكی گونجاو ده‌زانین كه تێیدا گوزارشت له ڕوانگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی، ئاشتی و ئازادی.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گه‌شه‌پێدانی زیاتری چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافی نه‌ته‌وه، ئاین، ڕه‌گه‌ز و زمانه جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و پشتیوانیكردنی داخوازیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان له حكوومه‌ت، ڕێكخراو و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره نێوخۆیی و جیهانییه‌كانی بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی ئه‌و به‌ها مرۆییانە و قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ته‌بایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كلتووری ڕقلێبوونه‌وه.
د. ڕێواز قائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
١٠ى دیسێمبهرى ٢٠٢٢