پهیامی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ)
![](/media/13750/kurdistan_parliament_dsp.jpg?center=0.042016806722689079,0.42767295597484278&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133211035970000000)
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت)، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئارامى و ئاشتەوایى بۆ هەمووان بهێنێت، ھاندەربێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەھا بەرزەکانی مرۆڤدۆستی و قووڵکردنەوەی کلتووری برایەتی و چاکەخوازی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستاندا.
جارێكی تر جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکەین، ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم كریستیانەكان ئەخوازین.
خوای گەورە کوردستان لە ھەموو نەھامەتییهک بپارێزیت..
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان