سهرۆكایهتیی پهرلهمان ساڵى نوێى زایینى له كوردستانیان و گهلانى عێراق پیرۆز دهكات
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینییهوه، گهرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی کوردستانیان و تەواوی گهلانى عێراق دەکەین. هیوای ساڵێکى پڕ له ئارامی و کامەرانی بۆ هەمووان دەخوازین، خوازیارین ساڵی نوێ سەرەتاییەکی گەش بێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و چەسپاندنی مافەکانی هاووڵاتییان و بەهێزترکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان، کە بۆ بەدیهاتنیان خەڵکی کوردستان قوربانییەکی بێشووماری داوە.
ئومێدهوارین له ساڵی نوێدا ئارامی و تەبایی باڵ بەسەر هەرێمەکەماندا بکێشێت و ساڵی چارەسەركردنی قەیرانەکان بێت بە ئاراستەی پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە بەرى ڕەنج و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە، تا لە سایەیدا پەرە بە ماف و ئازادییە گشتییەکان و خزمەتکردنی زیاترى کوردستانیان بدەین. بۆ ئەمەش داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین بە یەکڕیزی و گیانی لێبووردەیی لەگەڵ یەکتری مامەڵە بکەن و بەهەموومان زەمینەی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی کوردستانیان بڕەخسێنین.
هاوکات بە پێویستی دەزانین حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی لێکتێگەیشتنی نێوانیان بکەنە بنەمای ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەبەر ڕۆشنایی بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەركردنى تەواوی کێشەکان. داواش لە سەرجەم فراکسێۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین پێکەوە کار بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بكهن.
لە کۆتاییدا هیوادارین ساڵی ٢٠٢٣، ببێتە سەرەتای وێستگەیەکی نوێ بێت بۆ زیاتر پێکەوە کارکردن بۆ ئایندەیەکی باشتر و گهشتر، بووژانەوەی زیاتری وڵات، کۆتاییهێنان بە سەرجەم ناخۆشی و نەهامەتییەکان.
سەرۆکایهتیى پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/١٢/٣١