پهیامی سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بەبۆنەی یادى ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سکرتێر، سكرتاریهت و ئەندامانى ئەو ڕێکخراوە خەباتکاره دێرینە دەکەین. ھیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە كارەكانتاندا و ئومێد دەكەین ئەم یادە شكۆدارە وەرچەرخانێكی كاریگەر بێت لە ڕەوتی بەرەوپێشەوەچوونی ئیش و كار و چالاكییەكانتان.
یەکێتیی ئافرەتان لە ساتی دامەزراندنییەوە هەڵقووڵاوی کۆژانی ژنانی کوردستان بووە و لێبڕاوانە لە مەیدانی خەبات و تێكۆشاندا بەردەوام بووە بۆ هێنانەدیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی و پاراستنی شکۆ و گەورەیی ئافرەتان.
لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم ئەو ئافرەتانە دەنێرین کە ڕۆحیان بە خاکی کوردستان و دۆزی ڕەوای ژنان بەخشی.
جارێکیتر ئەو یادەتان پیرۆز بێت، ھەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/١٢/١١