Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی د. ڕێواز فائق بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر

پەیامی هاوخەمی دکتۆرە رێواس فایەق بۆ شەهید بوونی فەرماندە ئاکام عومەر

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هاوخەمیی قووڵ و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوسەنگەرانی شەهیدی قارەمان (ئاكام عومەر)، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی کوردستان ئەکەم، هاوبەشی خەمی قووڵیانم، لە خوای دڵۆڤان داواكارم گیانی فەرماندە ئاكام بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشیت و دوا كۆست و ناخۆشیی بنەماڵەكەیان بێت.
شەهید ئاكام گەنجێكی قارەمان و لێهاتوو و خوشەویست و جێمتمانەی نێو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو، ئازایانە بەشداریی دەیان قارەمانێتیی كردووە و ڕۆڵی بەرچاوی لە سەنگەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا گێڕاوە، بۆیە کەلێنێکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە و پڕکردنەوەی هەروا ئاسان نییە.
"انا لله و انا الیه راجعون"
د. رێواز فائق حسین
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان