پەیامی پیرۆزبایی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدیان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی میری ئێزیدیان و بابە شێخ و جڤاتی ڕۆحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەین.
وێڕای ئەو کارەساتانەی کە بەسەر ئەو پێکهاتە گرنگ و ڕەسەنەدا هات، بەڵام ئێزدییەکان توانیان سەربەرزی خۆیان و پێگەی ئێزیدیاتی بپارێزن.
جارێکیتر پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا جەژنەکەتان بەخۆشی بەرنەسەر.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/١٢/١٦