قه‌ڵغانی پەرلەمان پێشکه‌ش به ڕاوێژکاری تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بو کاروباری ڕێگری‌کردن لە جینوساید كرا
دوای ئه‌وه‌ى شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان، بەشداریی لە چوارەمین مەکۆی جیهانی لە دژی تاوانی جینۆساید لەژێر ناوونیشانی (ڕِێگریکردنی جینۆساید لە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێ)، لە یەریڤانی پایتەختی وڵاتی ئەرمینیا کرد، وه‌ك ڕێزلێنانێك له ئه‌رك و ماندووبوونیان، له‌لایه‌ن شانده‌كه‌وه قه‌ڵغانی پەرلەمان پێشکه‌ش به خاتوو ئەلیز وەیریمو، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕاوێژکاری تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بو کاروباری ڕێگری‌کردن لە جینوساید كرا، هه‌روه‌ها پەرتووی ئەنفال پێشكه‌ش بە خاتوو میلانی ئوبرەین، سەروکی دەستەی نیودەوڵەتی بۆ زانستی جینوساید كرا.