ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه
بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ڕایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه ٤ی ١٢ى ٢٠٢٢، جگه له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێزی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست لهكاركێشانهوهىان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان
٤/١٢/٢٠٢٢