شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانى ئه‌رمینیا ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١٢/١٤، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئیدریس ئیسماعیل عه‌بوش، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامیه‌تیی ڕۆژان محه‌مه‌د كه‌ریم، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان، سەردانی پەرلەمانی ئەرمینیا-ى کرد و لەلایەن پەرلەمانتاران ڕوستەم باکۆیان، کنیاس حەسەنۆڤ، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا پێشوازیى لێ‌کرا.
له دیدارێكدا، باس له كارى په‌رله‌مانی و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوولا كرا بۆ ئالوگۆڕيی شاره‌زایی له بوارى كارى په‌رله‌مانیدا و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش كرایه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له جینۆسایدكردنی گه‌لى كورد له باشوورى كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پێشووترى عێراق كرد، له ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و وێرانكردنی گونده‌كان و ڕاگواستن و ته‌عریبكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، له‌لایه‌ن شاندی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، قه‌ڵغانی پەرلەمان و وێنەی قەڵا و منارەی هەولێر، پێشكه‌ش بە هەردوو پەرلەمانتاری ئەرمینیا كرا.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ســەردانی ڕادیوی دەنکی یه‌ریڤان و ڕوژنامەی ڕیا تازە-ى کرد و لەلایه‌ن سەرنووسەر و به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆكه‌وه پێشوازیى لێكرا.