سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیی له شاندێکی مەسیحییەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕِێكخراوی هاند ئۆف هێڵپ بۆ ھەماھەنگیی كۆمەڵایەتی كرد
ئەمڕۆ چوارشە‌ممه ٢٠٢٢/١٢/٧، منی نبی قه‌هوچی، سکرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی لە چەند کەسایەتییەکی دیار لە مەسیحییەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕِێكخراوی هاند ئۆف هێڵپ بۆ ھەماھەنگیی كۆمەڵایەتی كرد.
له دیدارێكدا، سکرتێری پەرلەمان باسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانیانى كرد و ڕایگەیاند؛ "پێکهاتەکان بە یاسا مافەکانیان دەستەبەر کراوە و بەشدارییەکی کارایان لە پەرلەمان و حکومڕانیی هەرێمی کوردستاندا هەیە، لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان کورسیی کۆتا بۆ سەرجەم پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکان دابین کراوە و خۆیان نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی خۆیان دەکەن".
لە تەوەرێکی دیكه‌ی دیدارەکەدا، تیشک خرایەسەر یاسای ھەڵبژاردن و هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان و نووسینەوەی دەستوور و ئاستەنگەكان و جیاوازیی بۆچوون و تێڕِوانینی لایەنە سیاسییەكان لەسەر کۆی پرۆسەكە.
لە کۆتایی دیداره‌كه‌شدا، شاندی میوان وێڕِای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و جوانییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سکرتێری پەرلەمانی كوردستان كرد، بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و خستنەڕووی دید و تێڕِوانینەكانى سه‌باره‌ت به‌و پرسانەی لە دیدارەکەدا خرانەڕوو.