لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار له‌سه‌ر بڕیاری ژماره (٥)ی ساڵی ٢٠١٣ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٢/١، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به ئاماده‌بوونی سه‌لمه فاتح، سه‌رۆكی لێژنه و جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ڕۆشنبیری بوو به‌مه‌به‌ستی داواكاریى لێژنه‌كه بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی تایبه‌ت به بڕیاری ژماره (٥)ی ساڵی ٢٠١٣ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی په‌یمانی هاوبه‌شێتی و گه‌شه‌پێدان له نێوان ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان و ڕِێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ ده‌كه‌ن و كاری پێویست بۆ ده‌رچوواندنی ڕِێنمایی بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌ر ده‌كه‌ن".
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كێشه و گرفته‌كانیان، هه‌روه‌ها گوزه‌رانی گه‌نجان و لاوان، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه ڕاو و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لێژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاووتوێ كرد.