د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو کرد
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۲/۱٦، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری کۆنسوڵی گشتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا د. هێمن هەورامی باسی لەڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی بۆ کۆنسوڵی ئیمارات خستەڕوو، پاشان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند" دەركردنی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، لەچوارچێوەی تایبەتمەندییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستاندایە، و بە نادهستووری ناوبردنی ئەو یاسایە لهلایهن دادگای فیدڕاڵییهوه ناكۆكه لهگهڵ دهستووری ههمیشهیی عێراق و خودی بڕیارێكی پێشووی دادگاكە".
هەر لەدیدارەکەدا کۆنسوڵی گشتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئیماراتی گەیاند بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەپای ئەو هەڵوێستانەی کە لەکاتی هێرشەکانی سەر ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو نواندوویەتی، هاوکات هیوایخواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتیمانی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لەهەموو ڕووەکان و بەتایبەت لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا برەوی زیاتر بەخۆوە ببینێت.