Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە وه‌زیرى ڕۆشنبیرى و لاوان

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ۲٠۲۲/۲/۱۱، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆی گەیاندە حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیرى ڕۆشنبیرى و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایكە (غەریبە عەزیز بارام)، كه‌ ده‌كاته‌ دایكی بەڕێزیان و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ى.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆى بۆ لە دەستدانی دایكى، هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشیی خۆى و بنەماڵەکەیان بێت و خوای گه‌وره‌ش كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خۆیان و کەس و کار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.