Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٢/٢، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌ كامه‌ران حاجۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا و شاندى یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سوریا و ڕۆژئاوا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان له‌ سوریا كرایه‌وه‌.
پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و پاراستنی ناسنامه‌ی كورد له‌ سوریا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ى كورد له‌و وڵاته‌ له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگی دیداره‌كه‌ بوون.