Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

بەڕێز.. مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بەبۆنه‌ی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و لە ڕێگەی به‌ڕێًزیشتانه‌وه‌ لە سه‌رجه‌م ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكه‌تان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
یەکگرتووى ئیسلامیی کوردستان هەمیشە پێگە و ڕۆڵی کاراى هه‌بووە لە نزیکكردنەوەی لایەنەکان و پتەوکردنی بنەماکانی برایه‌تی لە نێو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستاندا، ئەو ڕۆڵەشی کاردانەوه‌ی ئەرێنیی هەبووە، هیواخوازین لە داهاتووش بە هەمان ڕۆحیەتەوە و لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی دیکە بۆ بەرەو پێشتربردنی دۆزی ڕه‌وای گەلەکەمان و دەسکەوتی زیاتر ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
دووبارە پیرۆزە..
د. هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان