Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۲۰۲۲/۲/۷، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ نی روچی كۆنسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و دامەزراوەکانی یاسادانان لە كۆماری چین لە ڕووی ئابووری و فه‌رهه‌نگی و کولتوری و سوود وەرگرتن لە
ئەزموونی چین کرایەوە. لەمبارەیەوە د.هێمن هه‌ورامی، ڕایگەیاند "ده‌خوازین سوود له‌ ئه‌زموون و توانا و شاره‌زایی سه‌ركه‌وتووی وڵاتی چین ببینین له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌تایبه‌تی له‌ ڕووی ئابوورییەوە"
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی كۆماری چین رایگه‌یاند "ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزتر بكه‌ین له‌ بواره‌کانی کاری په‌رله‌مانی و یاسادانان و ئابووری و كلتوری و خوێندی باڵا".
هه‌ردوولا ئەو ئاستەنگانەیان خستەڕوو کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاتوونەتە به‌رده‌م به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ، هاوكات به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ ئه‌نجامدانی ڤیدیۆ كۆنفراسێكی هاوبه‌ش کرد له‌ نێوان پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوەی یاسادانان لە وڵاتی چین، بۆ گۆرینه‌وه‌ی ئاڵوگۆری زانیاری له‌ بواری كاری په‌رله‌مانیدا.