د. ڕێواز فائق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی هاوخهمیی ئاراستهی كاك كۆسرهت ڕهسول عهلی كرد
بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی.. سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی دایكە (زوبێدە سەعید ئۆمەر)، دایكی ئازیزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و سەرجەم خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
بە شكۆوە بەشداری لە خەم و ماتەمینیی دایكی یەكێك لە سەركردە گەورە و مەزنەكانی نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان و شۆڕشی نوێ دەكەین. داواكارین لە پەروەردگار سەبر و ئارامی به ههموو لایهك ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان