Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ گرووپی ئاشتیی ژنانی سه‌ركرده‌ كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٢/٩، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ گرووپی ئاشتیی ژنانی سه‌ركرده‌ كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ دۆخی ژنان به‌ گشتی له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و زۆربه‌ی بوار و سێكته‌ره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ و ئه‌و ئالنگاری و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه‌ به‌رده‌م ژنان و ڕِاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان كرا، هاوكات باس له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی كۆتای ژنان له‌ په‌رله‌مان كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندی میوان پڕۆژه‌یه‌كیان دایه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌ تێیدا هاوشێوه‌ی ڕێژه‌ی كۆتای ژنان له‌ په‌رله‌مان، داوا ده‌كه‌ن له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشدا ڕه‌چاوی كۆتای ژنان بكرێت.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، هیواى خواست كه‌ گرووپه‌كه‌یان ڕۆڵی خۆیان له‌ ئاڕاسته‌كردن و ڕێنوێنیكردنی ژن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و داخوازییه‌كانیان ببینن و پێشه‌نگ بن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێدادی و به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانیدا، پشتیوانیى خۆیشی بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی.