به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لێژنه‌ی یاسایی و تیمی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌ندیكای پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٢/١٣، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆڵی پرۆتۆكۆل له ته‌لارى په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و تیمی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌ندیكای پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان و تیمی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و نه‌قیبی پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی سه‌رنج و تێبینییه‌كانی سه‌ندیكای پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری كه هه‌یان بوو له‌سه‌ر (یاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كه له دانیشتنی ژماره (١٢)ى ئاسایی خولی پایزه له ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢١ له په‌رله‌مان ده‌رچووێندرا كرا و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی و وه‌زیری كشتوكاڵ و ڕاوێژكارانی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕِوونكردنه‌وه‌ى پێویستییان سه‌باره‌ت به یاساكه بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو، هاوكات ئه‌ندامانی تیمی سه‌ندیكای پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ریش، له نزیكه‌وه سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مان كرد.
لای خۆیه‌وه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، ڕایگه‌یاند: "خاڵی هاوبه‌ش به‌لای په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌وه‌یه كه یاساكه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كوالیتیی خۆراك نه‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا، ئامانج له ده‌رچوواندنی یاساكه‌ش دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كاره بۆ ده‌رچووانى به‌شه كشتوكاڵییه‌كان، كه له كارنامه‌ى كابینه‌ی نۆى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و به‌شه پیشه‌یی و ئه‌كادیمییه‌كان بڕه‌خسێنێت".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار درا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له ده‌رچوواندنی ڕێنماییه‌كانیدا تایبه‌ت به یاساكه، سه‌رنج و تێبینییه‌كانی سه‌ندیكاى پزیشكانی ڤێته‌رنه‌رى به‌هه‌ند وه‌ربگرێت به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ئامانجی یاساكه‌دا بگونجێت.