Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی سەكۆی بەشداریی گشتیی سلێمانی كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢⁄٢⁄٢، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ سەكۆی بەشداريی گشتیی سلێمانی و نوێنەری ڕێكخراوی MPA نەرویجی و ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ كرد.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم كرا، د. ڕێواز فائق، به‌ وردی تیشكی خسته‌ سەر هێڵه‌ گشتییه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و گرنگیی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها باسی ورده‌كاریی ئه‌و ئاسته‌نگه‌ سیاسییانه‌ى كرد كه‌ له‌ ڕابردوودا به‌هۆی جیاوازیی بیروڕا بۆ پرۆسه‌كه‌ دروستبوون.
دواتر شاندی میوان ڕاپۆرتێكی ئاماده‌كراویان سه‌باره‌ت بە پرسی ده‌ستوور و دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كان و مافی ژن له‌ ده‌ستوور و چه‌ندین ڕاسپارده‌ی دیكه‌، پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه‌ د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێنی پێدان پشتگیریی ئه‌و داواكارییانه‌یان بكات كه‌ له‌ خزمه‌ت خه‌ڵك و ویست و داخوازییه‌كانی هاووڵاتییانی كوردستاندا بێت.