لێژنەی دەستپاکی پێشوازیی لە شاندێكی ڕێکخراوی چەلەنگ کرد
![](/media/11331/kurdistan_parliament-ldaspaki.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132894663770000000)
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى سێشەممە ٢٠٢٢/٢/١٥، لێژنەی دەستپاکی بەسەرپەرشتیی، بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە، پێشوازیى لە شاندێكی ڕێکخراوی چەلەنگ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد.
سه‌ره‌تای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكه کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵام درانەوه، ئه‌وانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران به‌مه‌به‌ستی بۆ بەدواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له داهاته‌كانی ناوخۆى هه‌رێم كرا و بڕیار درا کۆبوونەوەیه‌كی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجام بدرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی سه‌باره‌ت به کەمبوونەوە و خراپ کۆکردنەوەی داهاتەکانی ناوخۆ هه‌ن.