لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت پێشوازی لە پەیمانگەی یاسایی نێودەولەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد
ئهمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٢/٦، لێژنهی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، بهسهرپهرشتیی لەنجە دزەیی سهرۆكی لێژنه و ئامادهبوونی ڕاوێژكارانی لێژنهکە، پێشوازیان لە روبن ل. غاری، بەرێوەبەری پەیمانگەی یاسایی نێودەولەتی و مافەکانی مرۆڤ و شاندی یاوەریان کرد.
مەبەست لە كۆبوونهوەکە، تاوتوێکردنی راپۆرتی ئامادەکراو لە لایەن پەیمانگەی ناوبراو بوو سەبارەت پێشنیازه یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، لە کۆبونەوەکە چەندین سەرنج و تێبینی یاسایی تاوتوێکران و بەراودی یاساکە لەگەڵ یاسا هاوشێوەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکە هاتنە بەر باس و گفتوگۆ، کە لە ئەنجامدا سود لەوانە وەردەگیری بەمەبەستی دەوڵەمەندترکردنی ئەو یاسایە.